بي ناسه ى شحر

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

بي ناسه ى شحر

مُساهمة من طرف هه فال1986 في الإثنين 18 مايو 2009, 17:56

شیعر, ئه‌و زه‌ریا خامۆشه‌ى, له‌به‌ره‌به‌یانى مێژووه‌وه‌, شه‌پۆله‌ ئارامه‌كانى ئاشناى رۆحمان بووه‌, له‌ هه‌رهه‌نگاوێ‌, ده‌نگێ‌, له‌ هه‌رقۆناغێ‌, ڕ‌ه‌نگێ‌. له‌ یه‌كه‌م ململانێ‌ نێوان سروشت و مرۆڤدا, شیعر ئاوێته‌ بوونه‌كانى خۆى له‌ رێى زمانى تایبه‌ت و ده‌نگى تایبه‌ت, ئاراسته‌ كردوه‌, له‌گه‌ڵ هه‌ر ره‌وه‌وپێش چونێكى گۆرانه‌كانیش دا. گه‌رووى شعر, ئاسۆى شیعر, زایه‌ڵه‌ى شیعر, گۆراوه‌.له‌ خه‌باتى رزگارى نیشتمانىدا, ئه‌و بالنده‌یه‌ بوو, هه‌میشه‌ به‌ دواى هیلانه‌كانى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى, هه‌گبه‌ى پرسیاره‌كانى, له‌ كۆڵا بوو, له‌ خه‌باتى چینایه‌تى‌و ئازادى مرۆڤدا. له‌ په‌نجه‌ره‌كانى زیندانه‌وه‌, بلێسه‌ى گۆرانیه‌كى پڕ‌ له‌ خه‌ون و خولیاكانى سه‌ركه‌وتن بوو, له‌ ژێر په‌تى سیداره‌شدا قاقا به‌ مه‌رگ پێده‌كه‌نى و به‌ بارانى ده‌وت ته‌نیامنم هه‌ناسه‌ى ئازادیم ده‌وێت. شیعر, ئه‌ى سه‌فه‌رى مه‌رگ و ژین و ئازادى و سه‌رفرازى هه‌مووان. به‌ په‌نجه‌كانى ئه‌م ڕ‌ۆمان برینه‌كانى دوێنێت ده‌خوێنینه‌وه‌, ئه‌و برینانه‌ى هه‌میشه‌ به‌ دواى هه‌توانى, خه‌ونه‌كانى گه‌ل و نیشتمان و خه‌مه‌چینایه‌تى و ئازادیه‌كانى مرۆ بوویت. ئه‌مرۆیش هه‌ر به‌ یادى وه‌رزه‌كانى دوێنێ‌, جه‌سته‌ى خوێناوى هێندێكتان, پاك پاك به‌ ده‌نگى تازه‌ ماچ ده‌كه‌ین, له‌م زایه‌له‌وه‌, گریانى كۆن و ماچى به‌ساڵا چوو, ده‌فه‌خه‌ماویه‌كانى عیشق, هه‌ناسه‌ تاركیه‌كانى نیشتمان,قژه‌ خه‌والوه‌كه‌ى سروشت, چیترو چیتر به‌موزیكێك, لێوان لێو, له‌ فه‌رموده‌كانى هه‌تاو ئاو به‌ ده‌نگێك له‌ گۆرستانى ئه‌فسانه‌كانه‌وه‌ به‌ گۆره‌ خامۆشه‌كانتان بلێن, ئیتر واده‌ى زیندوبونه‌وه‌ى شیعره‌, لێره‌ كۆن گۆرانیه‌كه‌و نا چرێ‌, كۆن تا كۆنتر بێت هه‌ر كۆن نابێت.. ((شیعرو ده‌نگ و هه‌لسانه‌وه‌, ئه‌و ئاسمانى به‌ عیشق بوونه‌یه‌, به‌ بارانى كۆن ته‌رمان ده‌كات و به‌ ئاسمانى تازه‌یش پێمان ده‌ڵێت.. خۆ هه‌نگاوه‌ كۆنه‌كان هه‌موویان جوان نین .. به‌ڵام چ بكه‌ین.. خۆشمان ده‌وێن. ده‌كه‌واته‌ له‌ هه‌موو جوانییه‌كان شیعر و له‌ شیعریشه‌وه‌, تیرامانێ‌ بۆ زیندو بوونه‌وه‌ى سیمفۆنیاى گه‌لاكان, ئه‌و گه‌لایانه‌ى ره‌نگیان له‌ره‌نگى شیعر ده‌چێت. له‌ شیعره‌وه‌ بۆ زایه‌له‌, له‌ زایه‌له‌شه‌وه‌, ته‌نیا ده‌نگه‌و پێمان ده‌ڵێت. ئه‌ى خۆشه‌ویسترین وه‌رز, ئه‌ى خواوه‌ندى شیعر, هه‌موومان خۆشمان ده‌ێیت.بۆیه‌ ده‌بێ‌ گوێرادێرن له‌ زایڵه‌ى شیعرو له‌ ئاوازى پڕ‌ له‌ نازى شیعر, له‌ ئاوازى رۆح و هه‌ناسه‌, له‌ ئاوازى نه‌ستى بزوین و هه‌ستى بزوێن وروژێن, له‌ ئاوازى یه‌كه‌م و دواپه‌ناگاى عیشق و خۆشه‌ویستى و لاواندنه‌وه‌ى رۆژمێرى ته‌مه‌ن و رۆژگار.. به‌ڵێ‌, ئاوازى شیعر و شیعرێك به‌ ئاواز.... زایڵه‌ى شیعرو شیعرى زایله‌, زایله‌یه‌ك له‌ ژانى مێژوه‌وه‌ چریكاندوویه‌تى و له‌ ئاره‌زووى مێژوه‌وه‌ چریوویه‌تى و زایڵه‌یه‌ك له‌ كۆنه‌وه‌له‌ چرپه‌و چرین نه‌كه‌وتووه‌و ئێستاش, هه‌ر نه‌مامى شیعر داده‌چێنى.
گوێرادێرن له‌ شیعر, له‌ و زایله‌یه‌ى بته‌وێ‌ نه‌ته‌وه‌ێ‌, وه‌كو جوانى سروشت, هه‌تا دێت جوانتر ده‌بێ‌ و هه‌ر ده‌شبێ‌ سه‌یرى به‌ژنى هه‌ڵچوى و روخسارى بێ‌ ئارایشتى بكه‌ین, ئه‌مه‌ ئێوه‌و ئه‌مه‌ش زایله‌ى شیعرو شاعیران.
avatar
هه فال1986
مشرف
مشرف

ذكر
عدد المشاركات : 64
العمر : 31
الارجنتين الى الابد : الارجنتين الى الابد
العمل/الترفيه : موضف
المزاج : رومانسى
تاريخ التسجيل : 20/04/2009

معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

رد: بي ناسه ى شحر

مُساهمة من طرف ادريس الارجنتينى في الثلاثاء 14 يوليو 2009, 03:52

زؤر سوباس كاك هه فال به راستى بابه تيكى به سوده
ريزم هه يه بؤجه نابت
avatar
ادريس الارجنتينى
•°•صاحب الموقع•°•
•°•صاحب الموقع•°•

ذكر
عدد المشاركات : 298
العمر : 32
العمل/الترفيه : موضف
المزاج : عادى
تاريخ التسجيل : 12/12/2008

معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى